AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٢ ١٠:٣٣

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی کوردستان:

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی کوردستان ڕاگەیێندرا

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی کوردستان  ڕاگەیێندرا

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کوردستان وتی: بە کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگا ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدی ڕەمەزانی سەرلەبەیانی شەممە ڕایگەیاند: لە دوو بازنەی بیجاڕ ،قوروە و دێولان دەنگەکان ژمێردراوە و بە گشتی لە پارێزگا 390 هەزار و 86 کەس لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کرد.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی کوردستان  ڕاگەیێندرا

ناوبراو وتیشی: لە بیجاڕ 37 هەزار و 977 دەنگمان هەبوو کە 10 لە نێوانیاندا هەزارو 403 کەس دەنگیان داوەتە عەلیڕەزا زەندیان.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوو بازنەی هەڵبژاردنی کوردستان  ڕاگەیێندرا

هەروەها وتیشی: لە بازنە هەڵبژاردنیی قوروە و دێولانیش 70 هەزار و 163 دەنگ دراوە کە لە کۆتایدا محەمەد ڕەسووڵ شێخی زادە بە 17 هەزار و 458 دەنگ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراوە.

News ID 49315

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha